تمامی مطالب مطابق قوانین جمهوری اسلامی ایران میباشد.درصورت مغایرت از گزارش پست استفاده کنید.

جستجو

تبلیغات

لە پەیامەكەی سەرۆك تا تیرۆری دكتۆر هوشیار ئیسماعیل


    سەنار شێرۆكی
    ئەو پەیامەی كە سەرۆك بارزانی راگەیاند، ئەو پەیامە دڵخۆشكەرە بوو كەهەموو لایەنە سیاسییەكان و هەموو كەسێكی نیشتمان پەروەر و دڵسۆزبە دۆخیئێستای كوردستان پێشوازی لێكرد، تەنها چەند دەنگێكی شاز نەبیت كە ئەوانەش بە هەڵسوكەوتەكانیان دۆخی كوردستانیان لە رابردوو بە ئێستا گەیاندووە.
    سەرۆك بارزانی زیاتر لە جارێك ئامادەی خۆی دەربریوە و بانگهێشتی لایەنەكانی كردووە ، بەڵام هەموو جار بە بیانۆیەك و لە ژێر كاریگەری ئیرهابی فیكری نۆشیروان و دارو دەستەكەی رد دەكرایەوە ،پێدەچیت كە ئەو جارە هەموو لایەنە كوردستانییەكان هەستیان بە هەستیاری ئەو بابەتە و دۆخی كوردستان كردبیت و بە ئاشكرا بوونی پیڵانەكانی دوژمنان بۆ شێواندنی كوردستان و بەرچاو روونی زیاتری لایەنەكان ،كاتەكە بۆ لە یەك تێگەیشتن گونجاوتر بیت.
    ئەوجارەش ناحەزانی كوردستان وەكوو هەموو جارەك هەوڵی نانەوەی پشێوی لە هەرێمی كوردستان دەدەن ئەویش لە رێگای تیرۆری ماموەستایەكی نیشتمان پەروەری ئەو ووڵاتە ،بە ورد بوونەوەی لە دۆخی ئێستای كوردستان دەبینین كە چەند هۆكارەك گومانەكانمان زیاتر بەرەوە راستییەك دەبەن ئەویش گرینگ ترین هۆكارو كەرەستەن كە بۆ ئەم تاوانە پێویست بووە،
    دۆخی ئێستای كوردستان و شوێنی تاوانەكە و ئەو كەسەی بۆ ئەم پیڵانە دەست نیشان كراون گونجاوترین ئەو كەرەستانەن كە ئاگری ململانی و فیتنە زیاتر بكات بگرن ، دەستنیشان كردنی ئەو كەسە وەكوو كەسێكی میانەرەو و نیشتمانپەروەر تەواوكاری هەموو پیڵانەكانی رابردوو بووە.
    دوا بە دوای پیڵانە شوومەكەی 19ی ئاب و 23ی حوزەیران و ئەو هەڵسوكەوتەن نیشتمانپەروەرانەی كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەمبەر بارودۆخی ئەو كات نواندی و توانی بەو شێوەیە باڵانسی هێز رابگریت و كودتا سپییەكەی پارڵمان فەشەل پێ‌ بهێنیت ، ئەوەشگرینگترین هۆكاری دژایەتی كودتاچییان بووە ، بۆئەو مەبەستەش باشترین بژاردە بۆ ئەو بابەتە تیرۆر كردنی دكتۆر هوشیار ئیسماعیل بوو.بۆئەوەی ببیتە كەرەستەی ململانیی نەیاران ولە هەمان كاتیش دا خۆشكردنی دوبەرەكی و كێشمەكێشی سیاسی بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی لە سەر پیڵانەكان یان هەبیت.
    بەڵام لە بەر ئەوەی كە كوردستان بە زۆر فیتنەی لەو جۆرەدا تێپەریوە هەموو ئەوانە بوون بە هۆكاری ئەوەی كە لایەنەكان دان بەخۆدا بگرن و چاوەروانی ئەوە بن كە دەزگا ئەمنییەكان پیلانەكەو تاوانباران ئاشكرا بكەن. 

    http://www.kdpmr.org/bochon/6180.html

    http://www.gulan-media.com/sorani/articles.php?id=3775...


    این مطلب تا کنون 47 بار بازدید شده است.
    ارسال شده در تاریخ پنجشنبه 11 دي 1348 [ گزارش پست ]
    منبع
    برچسب ها : كوردستان ,هەموو ,ئەوەی ,زیاتر ,دۆخی ,سەرۆك ,هوشیار ئیسماعیل ,دكتۆر هوشیار ,ئێستای كوردستان ,سەرۆك بارزانی ,دكتۆر هوشیار ئیسماعیل ,
    لە پەیامەكەی سەرۆك تا تیرۆری دكتۆر هوشیار ئیسماعیل

تبلیغات


  • Ads1

پربازدیدترین مطالب

آمار امروز چهار شنبه 29 شهريور 1396

تبلیغات

پارس ایرانیک جهت سفارش تبلیغات با ایمیل زیر در ارتباط باشید
mohsen_msl@yahoo.com

آخرین کلمات جستجو شده

تگ های برتر